وەفایی (١٨44 ز – ١٩٠٢ ز) یان میرزا عەبدوڕڕە حیم کوڕی مەلا غەفوور کوڕی مەلا نەسڕوڵڵا، یەکێکە لە شاعیرانی کورد زمان.
ژیانی وەفایی
لە شاری سابڵاغ (مەهاباد) لە ساڵی ١٨44 زاینی لەدایکبووە. خوێندنی سەرەتایی و بەرنامەی حوجرەی مزگەوتی لە زانستییەکانی ئایینی ئیسلام و زمانی عەرەبی لە مەهاباد تەواو کردووە و هەر لەوێش مۆڵەتی مەلایەتی وەرگرتووە، بەڵام لەناو خەڵکی بە مەلا نەناسراوە و تەنیا میرزایان پێ وتوە. هیچ بەڵگەیێک بەدەستەوە نیە مەلایەتی کردبێ، بەڵام قوتابخانەی تایبەتی خۆی هەبوە و وانەی بە منداڵان وتوە و پێی ژیاوە.
-وەفایی فیزی زل بووە، زەکات و سەرفترەی وەرنەگرتووە، موچەی فەقێیاتی نەویستوە.
شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری شیعری وەفایی بەدڵ بووە، لەو ڕێگەیەوە ناسیویەتی، خۆشی ویستوە لەبەر ئەوە لێی نزیک بۆتەوە. ماوەیێکی درێژ لای ژیاوە، شیعری بۆ خوێندۆتەوە، سکرتێرییەتی نووسینی بۆ کردووە و کاروباری خوێندەواری بۆ بەڕێوە بردووە.
وەک لە ژیانی شاعیر دەردەکەوێ چوونە حەج لە لای جۆرە ئارەزووێکی لادروست بووە لە وانەیە بەهۆی هەڵوێستی بەرامبەر ئایین و حەزکردن بەگەشت ئەم ئار ەزووەی لا دروست بووبێ.
لەدوا گەشتیدا بۆ سلێمانی لەساڵی ١٩٠٠ ز وا دەردەکەوێ ماوەیێک تێیدا ژیاوە و لەساڵی ١٩٠٢ ز حەجی سێیەمی کردووە. قسەی واش هەیە لە ساڵی ١٨٩٨ ز لە گەڵ شێخ سەعید حەفید چووە بۆ ئەستەمووڵ و لەوێوە لەگەڵی ڕووی کردۆتە وڵاتی حیجاز.
هەرچۆنێبێ وەفایی لەگەڵ کاروانی شێخ سەعیدی حەفید و سەید ئەحمەدی خانەقا و شێخ مستەفای شێخ عەبدولسەمەدی قازی و حاجی تۆفیقی پیرەمێرد چوە بۆ حەج، ئەگەر هەمووشیان لەو کاروانە دا نەبووبن لەڕێگەی گەڕانەوە ئەو کەسانە پێکەوە گەڕاونەتەوە.
لە سه حرای عەرەبستان لە سەردەمی گەڕانەوەی ئەو حاجیانە وەفایی تووشی نەخۆشی زەحیری دەبێ، مەرگ ماوەی نادا و سه ره نجام لەو وڵاتە دوورەدا کۆچی دوایی دەکا و لە ناو لمی بادیەی عێراق یا بیابانی شام لە لایەن هەواڵەکانییەوە لە ساڵی ١٩٠٢ ز دوور لە نیشتمان بەخاک دەسپێردرێ.
پیرەمێرد دەڵێ: “بەدەستی خۆم لە بیابان وەفاییم ناشتووە.”
وەفایی سەردەمی منداڵی و مێردمنداڵی لەمەڵبەندی خۆی مەهاباد بردۆتە سەر. لەم ماوەیەدا خەریکی وەرگرتنی زانستی و زانیاری بووە. لەدوای ئەوە لەجێگەیێک ئۆقرەی نەگرتووە لە هەکاری وڵاتی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و شاری سلێمانی ژیاوە. چوونە حەجیشی لەو سەردەمانەدا کاتی زۆری ژیانی شاعیری بۆ خۆی بردووە.
شێعری وەفایی
وەفایی له شێعری دا شوێن که وتووی نالیه وه زۆرێک له وشه کان و جوانیه ئه ده بیه کانی شێعری نالی له شێعری وەفاییش دا ئه بینین. ئاره زووی له له ف و نه شر بوه وه ئه م خاڵه له زۆری شێعره کانی دا ئه بینین.
نمونەی شێعری فارسی
ای رخ و زلفت شب تاریک و روز روشن است
بی شب و روز تو روز و شب فغان کار من است
طرەی مشکین مزن بر همدگر مشکن دلم
زانکه مشکین طرەات مسکین دلم را مسکن است
آسمان ماهی ندارد، بوستان سروی چو تو
ماه من مشکین کمند و سرو من سیمین تن است
نمونەی شێعری کوردی
شیرین ته شی ده ڕێسێ
تایێکی ڕیشه یی دڵ، به نووکی غه مزه دادا
ده ستێکی بۆ سه ما برد ڕووبه ندی ماهی لادا
نافه ی گوڵی عه یان بوو، عه تری به ده م سه با دا
باریک و لووس و ناسک، دوو زولفی خاوی بادا
وه ک شاخی گوڵ به لا دا، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
به عیشوه زولفی لادا، له سه ر عیزار و زاری
دوگمه ی یه خه ی ترازا، بزووت هه وری به هاری
که شه و به یانی به ردا، گوڵ و وه نه وشه باری
سه ڵای له عاشقان دا، باخی گوڵ و هه ناری
دونیا به ئینتیزاری، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
که که وته چه رخ و گه ردیش ته شی به ده ستی ڕه نگین
هه ودای له لێو و ده م دا، خورشیدی سینه نه سرین
سه مای به “زوزه نه ب” دا “که فولخه زیب”ی شیرین
گرتی خه تی “مه دارات”، شه فه ق به “عه قدی په روین”
سێحرێکه بۆ دڵ و دین، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
له بانی ئاره قی ڕشت له پێکه نینی زاری
به خه نده، خونچه گوڵ بوو، گوڵاوی لێ ده باری
وتم: بفه رموو بۆ سه ر دوو چاوی من به یاری
به چاوی من ببینن، ته لێسم و سێحر کاری
ــ که سه روی جویباری، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
که زولفی که وته سه ر ڕوو، هه موو خه تای به چین دا
خه رامی تاووسانه ی به سه روی نازنین دا
سپێده یی به یانی به باخی یاسه مین دا
فه نا یی پڕ به قا بوو، ده می له پێکه نین دا
سه د ئافه تی له دین دا، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
نووکی ته شی به گه ردیش قوتبێکه چه رخی پێوه
“مه جه ڕڕه” بوو به داوی که چه رخی که وته نێوه
وه ک “زوهره” ده ستی کێشا که به ندی قه وسی زێوه
ئه ستێره ماهی داگرت سابت کرا به پێوه
ئاره ق به ڕوو به ڕێوه ، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
یه خه ی کراسی لاچوو پشکووت به هه ر دوو لێوان
گوڵ و شه که ر ده باری له کووچه باخی سێوان
زولفی که لادا، کوڵمی وه ده رکه وت له نێوان
شه مس و قه مه ر هه ڵاتن دوێنێ به نوێژی شێوان
عاشق ده که وتنه کێوان، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
که ده ستی برد و هێنا به دولبه ریی به تادا
وه چه رخی خست و گێڕای به ڕانی سافی دادا
عه یان بوو په نجه یی ڕۆژ به “خه تتی ئیستیوا”دا
به سوبحی سادق ئه نگووت”زه نه ب” له نێو سه مادا
حیڕه ت له “ماسیوا”دا، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
سمی غه زاله یی چین له نافه دا عه یانه
ده ڵێی له نیوه شه ودا سپێده یی به یانه
قه دی گوڵ و ده می گوڵ، دوو مه مکی قووتی گیانه
له باخی یاسه مین دا شکۆفه یی گوڵانه
به هاری بێ خه زانه ، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
که که وته چه رخ و گه ردیش ته شی به ڕانی لووسی
ده که وته پایبووسی دوو زولفی ئابنووسی
“زه نه ب” له مانگه شه و دا ده هاته چاپلووسی
له بان به یازی گه رد ن به خه تتی خۆش نووسی:
مه هتابه پایبووسی، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
دوو زولفی چین به چین کرد، که نافه یی خه تایه
دوو مه مکی خسته سه ر لق، هه ناری دڵگوشایه
به خه نده چه رخی پێدا که شه وق و نه شئه وایه
به نوکته پێی نێشان دام، سه ما له سه ر هه وایه
هه موو ئیشاڕه وایه ، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
شکۆفه وا هه ڵستا له زێڕوزێو حوبابێ
له که وسه ری به هه شتێ، ده روونی پڕ کرابێ
خڕ و له تیف و ناسک، بلوری خودنوما بێ
به جورمی نووکی ده رزی، له نیوی درزی دابێ
دیاره سه روی وا بێ! شیرین ته شی ده ڕێسێ!
قوتووی لوئالییانه له زێوی داڕژاوه
به ته رزی درزی ده رزی له خۆوه درزی داوه
له به ر نه زاکه تی ڕۆژ، ڕه واقی دادڕاوه
له باله به له حیکمه ت، له شه هدی هه ڵکراوه
به مه ی عه یان کراوه، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
به داوودڵ که سۆسن له خونچه گوڵ یه ره ق بوو
به هاتوچۆی سه ماوه ، گوڵی وه ره ق وه ره ق بوو
شه قایقێکی شه ق بوو، شه قایقێ که شه ق بوو
به عاره قی عورووقی که سه رخۆشی عه ره ق بوو
به مه ی چ موسته حه ق بوو، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
شیفای جه راحه تی دڵ ته شی نه بوو که ڕستی
شه سپه ڕی خاوی خۆی بوو، وا ده رپه ڕی له ده ستی
هه تیوی که لله شه ق زوو، به داوی حیله به ستی
له تاوی هاتوچۆدا، به لێوی خونچه گه ستی
به ڕۆح و دڵ، به قه ستی، شیرین ته شی ده ڕێسێ
ده مێ له بیره خه ودا جه ماڵی ویم به دڵ دی
دوو چاوی مه ست و کاڵیم وه کوو غه زالی سڵ دی
ئه گه رچی نه وبه هاریم به ڕه نگی باخی گوڵ دی
هه ناری نه وڕه سیده م شکاو و خاو و بڵ دی
گوڵم له خاک و گڵ دی، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
وتم: چبوو نه مامم! به خاڵ و خه ت نه ماوی؟
وه کوو به هار و سونبول بڵاو و تێکشکاوی
وتی: گڵاو و پیس بووه ، شکۆفه گوڵ، گوڵاوی!
به گه ردیش و سه ماوه ، ستاره یی سه ماوی
به سه رچوو چاووڕاوی، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
مه که ن مه نعی “وه فایی” که خاو و دڵ بڵاوه
به داوودڵ، دڵی خۆی به داوی زولفی داوه
سه رێکه مه ستی نازه ، دڵێکه بۆی نه ماوه
دڵم حه قی به ده سته، فتوای سه رم دراوه
ئه به م غه زاله چاوه، شیرین ته شی ده ڕێسێ!
ئەلا ئەی ساقیی مەستان
ئەلا ئەی ساقیی مەستان بە حەققی پیری مەیخانە
بە گەردش بێنە جامی مەی بە یادی چاوی جانانە
ئەمان ئەی موتریبی مەجلیس بە حەققی تاری رووحانی
بڵا بێ نەغمەکەی سازت کە ئاوی ئاوری هیجرانە
ئەتۆ ئەی رووحەکەم ساقی، ئەتۆ ئەی عومرەکەم موتریب
پەیاپەی لێدە چەنگ و نەی، دەمادەم بێنە پەیمانە
بە تیری غەمزە بملاوێنەوە زولفم لە گەردەن کە
بە سەر هاتوومە مەیدانت، بە دڵ بۆت بووم بە نیشانە
ئەگەر شەوقی جەمالی تۆ نییە من مەست و حەیرانم
لەبەرچی بۆتە بولبول گوڵ، چرا بۆچ بۆتە پەروانە؟
لە شەوقی تۆیە سەرمەستە، بە زەوقی تۆیە پابەستە
ئەگەر عاریف لە کەعبەی دا، ئەگەر کافر لە بوتخانە
لە شیرینی جەمالی تۆیە رۆژی روونی لەیلایە
ئەگەر فەرهادی سەرگەردان، ئەگەر مەجنوونی دێوانە
دەمێکی مەست و بیمارم، دەمێک بێ هۆش و هۆشیارم
چ کەس نازانێ دەردی من، مەگەر ئەو چاوە کاڵانە
دە هەر حەڵقێکیدا سەد دڵ، گرفتارە دەناڵێنێ
سەری زولفی پەرێشانت مەگەر زنجیری شاهانە؟
هەناسەی عاشقان با نەدگرێ، بێ مروەتی تا کەی؟
بترسێ ئەی گوڵی نازک بەدەن لەو بایی زریانە
ئەگەر زولفت وەکوو من عاشقی رووی تۆ نییە بۆ چی
سەراپا تێکچوو، کەوتۆتە بەرپێت، دەست و دامانە؟
ترازا دوگمەکەی سینەی، بەیاری زولفی هات غەمزە
بەیان بەربوو لە لای چین، باخەبەر بن! تیرە بارانە
تعداد 75اسلاید وفایل پاورپوینت در حالت به صورت فشرده در قالب winzipقابل دانلود می باشد.
فایل پاورپوینت است با برنامه آفیس باز می شود